فینگەر مۆراتای دەوێت

فینگەر مۆراتای دەوێت
فینگەر مۆراتای دەوێت
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەسەر داوای ڕاھێنەری فەرەنسی یانەکە ئارسین فینگەر لە ھەوڵی ئەوەیە لە ھاوینی ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەلڤارۆ مۆراتا ئەنجام بدات، رۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئیدارەی یانە لەندەنییەکە گفت و گۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی مۆراتا کردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ھاوینە بێتە ریزی یانەی تۆپچیەکان ئەویش بە پێدانی موچەیەکی ھەفتانەی بەرز دە گاتە ١٤٤ھەزار جونەیی ئیستەرلینی بۆ ئەوەی ئەم ھێرشبەرە ئیسپانیە ڕازی بکەن بە ھاتنی بۆ ریزی یانە لەندەنییەکە ، جگە لەوەش ئەرسناڵ ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن جونەیی دابین بکات بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە،لەم ماوەیەش یانەکانی وڵاتی ئینگتەرا گرنگی زۆریان بە ھاتنی ئەم یاریزانە داوە بۆ خولی ئینگلزیی.
کارزان کانەبی
Top