خانمە پیرەکە شوێنگڕەوەی پوگبای دۆزییەوە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە ئەگەری رۆیشتنی پول پۆگبا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی نیوکاسل موسی سیسوکۆ بگوازێتەوە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاستی یانەکەی پێ بەھێز بکات ئەویش لە ھاوینی ئەمساڵ ، رۆژنامەکانی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤی بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی بتوانێ سیسوکۆ بگوازێتەوە دوای ئەوەی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەش کرد لە جامی یۆرۆی ئەوروپا جگە لە ھێنانی ئەم یاریزانە یانەکە بیر لە پڕکردنەوەی ھێلی ناوەڕاستی یانەکەی لە شوێنی پوگبا ئەم یاریزانە بتوانێ لە ھێلی ناوەڕاست زیاتر بەرز بکاتەوە ، بەڵام تاکو ئێستاش سیسوکۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا تاکو ئێستا ھیچ شتێکی بەفەرمی ئاشکرا نەکردووە .
کارزان کانەبی
