تیپێکی لەندەن چاوی لەسەر یاریزانێکی پورتوگالییە
یانەی چێلسی لەندەنی ھەمووەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی یاریزانی ھەڵبژاردەی پورتوگال ئەندری گۆمێز بۆ ئەوەی لەم ھاوینە لە یانەی ڤالنسیایەوە ببیباتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی ، ھێنانی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای ئەنتۆنیۆکۆنتی ڕاھێنەری تازەی یانەکەیە کە چاودێری تەواوی ئەم یاریزانە کردوە لە جامی یۆرۆی فەرەنسا، کۆنتی داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە کە بەزووترین کات گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات درێسی یانەی بلوز بپۆشێت، سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانە لەندەنییەکە ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە پورتوگالیە لە یانەی ڤالنسیا ، یانە ئیسپانیەکەش ئامادەیە دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت بەبەرامبەر بڕی ٥٥ملیۆن یۆرۆ ھەر چەندە چەندین یاریزانە گرنگی بەم یاریزانە دەدەن، یانەی ڤالنسیاش لە وەرزی ڕابردوو لە یانەی بەنفیکا لەبەرامبەر ١٥ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانەی گواستەوە گۆمێزی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ٧٧ یاری بەشداری کردووە و ٩ ۆگڵیشی تۆمارکردووە ، لەگەڵ یانە پورتوگالیەکەش ٤١ یاری کردوە و ٤ گۆڵی تۆمارکردووە.
کارزان کانەبی
