هەواڵێکی خۆش لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ

هەواڵێکی خۆش لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە رۆناڵدۆ نەیتوانی بەتەواوی بەشداری یاری کۆتایی بکات و دواتر سەرجەم رۆژنامەکانی جیهان پێکانەکەی ئەو ئەستێرەیان بە مەترسیدار وەسف کردوو بڵاویان کردەوە کە توشی بچڕانی ژێێەکانی ئەژنۆی هاتووەو پێویستی بە ٥ مانگ پشوو هەیە بۆ ئەوە بە باشی بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

لە نوێترین هەواڵدا کە ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە رۆناڵدۆ تەنها ٤ هەفتە دوردەکەوێتەوەو پێکانەکەی زۆر مەترسیدار نیە، ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری یاری جامی سۆپەری ئەورپی بکات بەرامبەر بە یانەی سیڤییا لە مانگی داهاتوو، بۆ سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئیسپانی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.


hamataqana
Top