باکا بەرەو پریمەرلیگ
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی ئەیسی میلان ئامادەن دەستبەرداری باکا ببن, بۆیە ئەو یاریزانە لەلایەن یانەی وێستھام یونایتدەوە داواکراوە, ئەو یانەیە ئامادەن بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ سێ ملیۆن یۆرۆ پاداشت بۆ ئەو یاریزانە خەرج بکەن, ھەربۆیە بەرپرسانی رۆسێنەری ئامادەن دەستبەرداری ھێرشبەری کۆلۆمبی یانەکەیان ببن.
باکا وەرزی رابردوو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانیاوە بۆ ئەیسی میلان گوازرایەوە و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
hamataqana
