لێدوانی ڕاهێنەر و پیپی یاریزانی پۆرتوگال پێش یاری کۆتایی یۆرۆی 2016
سەرەتا پیپی لێدوانی داو ڕایگەیاند " ١١ ملیۆن پۆرتوگالی چاوەڕوانی ١١ یاریزان دەکات، ئێمە دەرفەتێكی گەورەمان لە بەردەستە بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەکە ببەینەوە هیوادارم بتوانین ئەوە بکەین.
سەبارەت بە پێکانەکەی و ئامادەنەبونی پیپی لە قۆناغی پێش کۆتایی وتی لە ئێستادا هیچ پێکانێکم نیەو بە رێژەی لە %١٠٠ ئامادەم بۆ یاری کۆتایی.

دواتر ڕاهێنەری پۆرتوگال فێرناندۆ سانتۆس لێدوانی داو رایگەیاند ، پێش دەستپێکردنی خولەکە فەرەنسا پاڵێوراوبوو بۆ بردنەوە نازناوەکە کە ئەمە شتێکی ئاساییە ، من باوەڕ و متمانەی تەواوم بە سەرجەم یاریزانەکانم هەیە بۆ ئەوەی بتوانن نازناوەکە ببەنەوە ، ئەمە هەلێکی گەورەیە هاتۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی گەلی پۆرتوگالی دڵخۆش بکەین.

hamataqana
