مەلەگا یاریزانێکی ریالی فڕاند
یانەی مەلەگەی ئیسپانی لەئێستاوە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی نایابی ئیسپانی خۆی بە شێوەیەکی باشتر ئامادە بکات بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕانی یانەکە چەندین گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانان واژوو کردووە، بۆ وەرزی نوێ یانەی مەلەگا گرێبەستی لەگەڵ دیگۆ یورینتی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ریال مەدرید مۆرکردوە بۆ ماوەی یەک وەرز بە شێوەی خواستن ، ھێنانی ئەم یاریزانەش بۆ یانەکەی ھەرێمی ئەندەلوس لەسەر داوای بەرپرسانی یانەی مەلەگا بووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ سوود لەتواناکانی ئەم یاریزانە ببینن، ئەمسالیش مەلەگا ئەوە شەشەمین یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ دەکەن یورینتی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ساڵی ڕابردوو لە یانەی رایو ڤالیکانو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردووە بەڵام دەرەفتی یاری کردنی بە شێوەی پێویست نەبووە لە یانەی شاھانە.
کارزان کانەبی
