گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكدا رایگەیاند كە ئامادەیە بۆ گرەوێكی دی
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کە لەبارەگەی سەرەکی یانەکە بۆ بەسترابوو، گواردیۆلا گوتی ئەو یانەیەی من کاری لەگەڵ دەکەم بەرپرسانی چاویان لەسەرکەوتنە لە هەموو یارییەکاندا، بەڵام لە ئینگلتەرا ئەستەمە بتوانیت 5 تاوەکو 6 یاری لەسەریەک ببەیتەوە و من بۆ ئەو کارە مەزنە ئامادەم.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی یانەکە و بردنەوەی نازناو لە پێناو دڵخۆشکردنی هاندەرانی یانەکە دەدات.
گواردیۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، هەوڵدەدات تواناکانی خۆی پێشانبدات، لەبەرئەوەی زۆر کەس پێیانوابوو فەلسەفەی کارەکانم دوای بارسێلۆنا و بایرن میونشن سەرکەوتوو نابێت، ئەوەش گرەوێکی دیکەیە.
hamataqana
