براڤۆ دەچێتە مان سیتی
راگەیاندنەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنای کەتالۆنی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا گواردیۆلا ڕاھێنەری یانەی مان سیتی ئارەزووی گرێبەستکردن دەکات لەگەڵ براڤۆی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، پیپ گواردیۆلا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا یاری کردنی براڤۆ لەگەڵ شێوەی مان سیتی دەنگونجێ وە توانای ئەم گۆڵپارێزە زۆر باشە بۆیە ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزەی ھەڵبژاردەی چیلی ڕازی بکەین بۆ یاری کردن لە خولی ئینگلیزی ھەر چەندە ئێستا ئیدارەی مان سیتی گرێبەستی پێشکەش بە کاربەدەستانی بارسا کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەم گۆڵپارێزە بن و ئەوانیش ڕەتیان کردۆتەوە کە دەستبرەداری براڤۆ ببن ، بەڵام کاربەدەستانی یانە کەتالۆنییەکە بەدوای ئەوەدا دەگەرێن بۆ ئەوەی چەند گۆڵپارێزیکی تازە بدۆزنەوە بۆ ھاتنیان بۆ ریزی بارسا لە ئەگەری رۆیشتنی ھەردوو گۆڵپارێزەکەی تیپەکەیان گرفتیان بۆ دروست نەبێت لە ناو یاریگا.
کارزان کانەبی
