تێنس وێمبڵدۆن: ئاندی مۆرای گەیشتە یاری کۆتایی

تێنس وێمبڵدۆن: ئاندی مۆرای گەیشتە یاری کۆتایی
لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی گەورەی وێمبڵدۆ بۆ تێنسی سەرزەوی کە یاریەکانی لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت ئاندی مۆرای بەریتانی توانی بە سی کۆمەڵەی خاوێن شکست بە بێردیچی چیکی بێنێت و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی.

خاڵی کۆمەڵەکانیش " ٦،٣- ٦،٣- ٦،٣ بوو.
مۆرای لە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی میلۆس ڕوانیچی کەنەدی دەبێتەوە.
مۆرای بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا دەگاتە یاری کۆتایی وێمبڵدۆن.

hamataqana

Top