ئەڵمانیا لە یاری داهاتووی بەرامبەر فەرنسا لە سێ یاریزان بێ بەشدەبێت

ئەڵمانیا لە یاری داهاتووی بەرامبەر فەرنسا لە سێ یاریزان بێ بەشدەبێت
یواکیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشدارینەکردنی دوو یاریزانی هەڵبژاردەکەی لە یاری داهاتووی ئەڵمانیا بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆی 2016 راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راهێنەری مانشافات گوتی، بەهۆی پێکانەوە سامی خدێرا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر فەرەنسا ناکات و ماریۆ گۆمێزیش بەپشتبەستن بە راپۆرتە پزیشکییەکان تاوەکو کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە.

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکدا لۆف ئەوەشی راگەیاند، چاوەڕێ دەکەین بزانین شڤاینشتایگەر دەتوانێت بەشداری راهێنانەکان بکات و بەباشی خۆی بۆ یارییەکە ئامادەبکات، لەبەرئەوە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا دیارنییە.

جگە لە بەشدارینەکردنی ماریۆ گۆمێز، سامی خدێرا و هەبوونی ترس لە بەشداریکردنی شڤاینشتایگەر لە یارییەکەدا ماتس هەمڵسی بەرگریکەری هەڵبژاردەکەش بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی زەردەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.



hamataqana
Top