به وێنه ... بۆ یه‌كه‌مجار مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاد ده‌چێته ناو مزگه‌وت
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مجار داده‌نرێت، كه مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاد ده‌بردرێته ناو مزگه‌وت، به‌و پێیه‌ی پێشتر مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی جیهانی، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه وه‌رزشی و دیاره‌كانه‌وه، ده‌بردرایه شوێنه‌واره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، وه‌كو دیواری گه‌وره‌ی چین و تاوه‌ری ئیفل و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
ئیدواردۆ لیما، كه مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به ژماره‌یه‌ك شاری به‌رازیلدا گه‌ڕاندووه و كاتێك ده‌گاته به‌رده‌می مزگه‌وتی "عومه‌ری كوڕی خه‌تاب"ی له شاری فۆز دۆ ئیگواچۆ، كه به تاڤگه و شوێنه‌واری گه‌شتیاری به‌ناوبانگه، ده‌چێته به‌رده‌رگه و دواتریش رێگه‌ی پێده‌ده‌ن بچێته ناو مزگه‌وت و به فه‌رمی پێشوازی له مه‌شخه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن.
شێخێكی میسری، به‌ناوی عه‌بدولناسر خه‌تیب، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌یه و هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای پێشنوێژان و كاروباری ئیسلامییه له به‌رازیل.
مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاد، رۆژی 5ی ئایار/ مایۆی رابردوو گه‌یشته به‌رازیل و مه‌شخه‌ڵه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته شاره‌كه‌ی خۆی، ریۆ دی جانیرۆ، كه 18ی ئه‌م مانگه یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن وه‌رزشوانانه‌وه به گرنگترین شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یاندا گێڕا.
hamataqana
