چیتر لێدانی سزا جێبەجێ ناكات

چیتر لێدانی سزا جێبەجێ ناكات
تۆماس مولەری ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بایرن میونخ هەست بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكات دوای لەدەستدانی لێدانی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئیتاڵیا و بڕیاری كۆتاییدا".

مولەر بۆ جاری دووەم لەسەر یەكتر ناتوانێت سەركەوتووبێت لە جێبەجێ كردنی لێدانی سزا ، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكەی لە پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لێدانێكی لەدەستدا".

توماس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی ووتی : " من لەرووی دەروونییەوە باش نیم ، هەوڵدەدەم بگەرێمەوە بارودۆخی ئاسایی خۆم".

مولەر دەڵێت : " تا دوو هەفتەی دیكە لێدانی سزا جێ بەجێ ناكەم ، لەو دوو سێ مانگەی كە وەك دەرفەت هەمە دەمەوێت بگەرێمەوە دۆخی ئاسایی خۆم ، ئەوكات راهێنان لەسەر لێدانی سزا بكەم".



hamataqana
Top