سان جێرمان ئەستێرەكەی ریال مەدریدی دەوێت
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر داوای ئۆنای ئێمری راهێنەری نوێی یانەكە بۆندێك پێشكەشی ریال مەدرید دەكات ئەویش بۆ گواستنەوەی خامێس رۆدریگێز".
ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردۆتەوە : " پاریس سان جێرمان ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بداتە ریال مەدرید كە پێش دوو ساڵ پێشكەشی یانەی مۆناكۆی كردبوو".
نرخی خامێس لە ئێستادا (80) ملیۆن یۆرۆیە ، ئەگەر ئەم بڕە پارەیە پێشكەشی ریال مەدرید بكرێت ئەوا دوور نییە تیپەكە رازی بێت ، بەتایبەت كە لەلایەن راهێنەریشەوە گرینگی پێنادرێت و مانەوەی لە یانەكە سوودی نییە".
hamataqana
