رەنگە مێسی لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە
لەدوای یاریی کۆتایی کوپا ئەمریکای 2016 کە ئەرجەنتین بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە هەڵبژاردەی چیلی دۆڕا، مێسی بڕیاریدا وازهێنانی لە ئەرجەنتین هێنا.
بەڵام ڕۆژنامەی لا ناسیۆنی ئەرجەنتینی ئاشکرایکرد، لە چەند کەسێکی نزیکی مێسییەوە بیستوومانە کە ئەو یاریزانە جارێکی تر دەگەڕێتەوە و یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی دەکاتەوە.
چەندین کەسیایەتی گەورە یەکێک لەوانە ماوریکۆ ئیکاردی سەرۆکی وڵاتی ئەرجەنتین داوایان لە مێسی کردووە کە لە بڕیارەکەی پاشگەزبێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن، دوێنی شەممە لە ئەرجەنتین خۆپێشاندانێکی گەورە بۆ گەڕانەوەی مێسی بەڕێوەچوو.
ئەو ڕۆژنامەی لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، پێ دەچێت مێسی بۆ ماوەی ساڵێک یاخود زیاتر پشوو وەربگرێت بەڵام لە مۆندیالی 2018 دەگەڕێتەوە و یاریی بۆ ئەرجەنتین دەکاتەوە.
hamataqana
