کچانی کوردستان کۆنترۆلی باسکەی عێراق دەکەن

کچانی کوردستان کۆنترۆلی باسکەی عێراق دەکەن
کچانی کوردستان کۆنترۆلی باسکەی عێراق دەکەن
دوای ئەوەی تۆپی باسکە لە شارەکانی کوردستان بەرز بوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی بە تایبەتیش لە شاری سلێمانی کچان سیروانی نوێ توانیان ببەنە پاڵەوانی عێراق و بەشداری لە جامی ئاسیاش بکەن لە وڵاتی میسر بۆیە بەھۆی ئاست بەرزی کچە کوردانی باشوری کوردستان یەکێتیی تۆپی باسکەی عێراق لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق لەھۆڵی گەل پاڵاوتنی بۆ ژمارەیەک لە یاریزانانی شارەکانی عێراقی کرد لە ناو ئەوانیش کۆمەلێک کچە یاریزانی کوردی ریزی یانەی سیروانی نوێ ھەبوو کە توانیان پشکی شێر لە بوون بە یاریزانی باسکەی ھەڵبژاردەی عێراقی وەربگرن و کۆنترۆلی ھەڵبژاردەکەیان کرد ئەوانیش ھەریەک لە یاریزانان(ھاژە کامەران،ژولیان ھەڵگورد، کوردستان نامیق، میرەندە نەواف، وەفا جاسم، چۆمان نەواف،کەنار موحسین) لە داھاتووشدا ئەم کچە یاریزانانە وەکو ھەڵبژاردەی باسکەی کچانی عێراقی بەشداری خولەکانی دەرەوەی عێراق دەکەن، لە بارەی وەرگرتنی ئەم کچە یاریزانانەش رزگار رەئوف ڕاھێنەری کچە کوردەکانی شاری سلێمانی گوتی" ئێمە دوای ئەو ھەول و ماندوو بونەمان لە ماوەی ڕابردوو بۆ خزمەت کردنی یاری باسکە توانیمان کارێکی باش بکەن ئاستی یاری باسکە لە شاری سلێمانی بەرز بکەینەوە، دوای بانگەشت کردنی یاریزانانی ئێمەش بۆ شاری بەغداد بۆ پاڵاوتنیان بۆ ریزی ھەڵبژاردەی عێراقی لە کۆی ژمارەیەک لە کچە یاریزانەکانمان حەوت یاریزانیان بوونە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق لە داھاتوو بەشداری چاڵاکییەکانی ئەم ھەڵبژاردەیە دەکەن، مایەی دڵخۆشییە کە بۆ یەکمجارە حەوت کچە یاریزانی شارەکی کوردستان ببنە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق ، وەکو ڕاھێنەریش ئێمە لە داھاتوو بەرنامە و پلانی باشترمان دەبێت بۆ خزمەت کردنی ئەم یارییە لە کوردستان.

کارزان کانەبی
Top