به‌هۆی مادده‌ی وزه‌به‌خشه‌وه‌ یاریزانێكی NBA راگیرا

به‌هۆی مادده‌ی وزه‌به‌خشه‌وه‌ یاریزانێكی NBA راگیرا
ئۆڤینتۆن جەی ئەنتۆنی مایۆ، یاریزانی باسکە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشه‌وه‌ سزا درا.

ئۆڤینتۆن جەی، یاریزانی یانەی میلواکی باکس لە خولی باسکەی ئەمریکا ناسراو بە NBA بەهۆی به‌كارهێنانی ماددەی وزەبەخشه‌وه‌ بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە گشت یارییەکان دوورخرایەوە.

NBA لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاو کردەوە، یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵییەکە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزە بەخشه‌وه‌ بڕیاردرا لە گشت پاڵەوانیەتییەکان دووربخرێتەوە.

مایۆ له‌ لای خۆیه‌وه‌ تانەی لە بڕیارەکە داوه‌ و دەیەوێت سزاکەی لەسەر کەمبکرێتەوه‌.



hamataqana
Top