یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن ئەیسی میلان و نیوکاسڵەوە هەوڵی هێنانی دەدەن بۆ رێزەكانیان

یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن ئەیسی میلان و نیوکاسڵەوە هەوڵی هێنانی دەدەن بۆ رێزەكانیان
رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە هەریەکە لە یانەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و نیوکاسڵی ئینگلیزی هەوڵی هێنانی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەلڤارۆ ئەربیلوا دەدەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ئەربیلوا لە ئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هاتووە ئەو یانەیەش بەفەرمی ماڵئاوایی لەو یاریزانە کردووە، بۆیە ئازادە پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە دەکات بە خۆی بیەوێت.

یانەی نیوکاسڵ کە ئێستا لە خولی یانە پلەی یەکەکانی ئینگلتەرا یاری دەکات و ڕافایل بینیتێز ڕاهێنەری ئەو یانەیە دەیەوێت جارێکی تر مەشق بەو یاریزانە بداتەوە کە پێشتر لە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەری ئەربیلوا بووە.




hamataqana
Top