شەیتانەکان یاریزانە ئەرمینیەکەیان ڕازی کرد
یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ناسراو بە شەیتانە سورەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی یانەی دۆرتمۆند ھنریک مختیاریانی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرمینیا مۆرکردووە لەبەرامبەر بڕی ٤٢ملیۆن یۆرۆ پێدانی ئەم پارەیە زۆرەش بۆ ئەوەی دەگەرێنەوە کەوا ھێنانی ئەم یاریزانە لەسەر داوای مۆرینھۆی ڕاھێنەری پورتوگالی بووە ھۆکاری تریش ئەوە بووە کە دۆرتمۆند ئامادە نەبووە دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت بەھیچ جۆرێک ھۆکاری تریش پێدانی مووچەیەکی خەیالی بۆ ئەم یاریزانە ئەوانە ھەمووی ھۆکاربوون بۆ ئەوەی ھینریک بێتە ریزی یانە سوور پۆشەکە بۆیە ئەم یاریزانەش دەیەوێت لە ھەردوو خولی ئینگلیزی و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سوود بە یانە ئینگلیزییەکە بھێنێت ، بەرپرسانی یانەی مانیش دەیانەوێ ئەمساڵ ئەنجامی باش بەدەست بھێنین کە وەرزی ڕابردوو لەسەر دەستی ڤان خال نەیانتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێننن بەرپرسانی یانەی مانیش دەیانەوێ مۆرینھۆ بەھەمان رێگەی فێرگسۆن کار بکات شکۆی مان بگەرێنتەوە ، مختیاران زۆر لە شێوازی یاری کردنی مۆرینھۆ نزیکە و دەیەوێت ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی مۆرینھۆش دەیەوێت ئەم یاریزانە بکاتە شوێنگرەوەی چەند یاریزانێکی تری یانەکەی ھینریک چەندین ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند بەدەستھێناوە بەتایبەت جامی سوپەری ئەوروپا.
کارزان کانەبی
