رۆنالدۆ لە لێدوانێكیدا: ئاستی من گرنگ نیه به‌ڵکو سەركەوتنی پۆرتوگال گرینگترە
کریس یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین چاوی هانده‌ران و جیهانی له‌سه‌ره له میانه‌ی یۆرۆدا ، به‌ڵام له کۆی پێنج یاری پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا ، ناوبراو ته‌نها له یه‌ک یاریدا ئاستێکی باشی نیشانداوه و به‌رامبه‌ر پۆڵه‌نداش جارێکی‌تر هانده‌رانی تووشی نائومێدی کرد.
سه‌ره‌ڕای ئاسته خراپه‌که‌ی رۆناڵدۆ و پۆرتوگال به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێش کۆتا و ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه وتی “ئاستی من گرنگ نیه به‌ڵکو هی هه‌ڵبژارده‌که گرنگه و ئه‌مڕۆ کارێکی گه‌وره‌مان کرد . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆڵم تۆمارنه‌کردووه به‌ڵام زۆر خۆم بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌م ماندوو کردووه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره گۆڵی کرد ریناتۆ بوو که زۆر دڵخۆشم بۆ ئه‌و. ئێمه رووبه‌رووی تیپێکی نایاب بووینه و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌کان به ته‌واوی چه‌که‌کانیان یاری ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به ناجێگیری ئاستی ، کریستیانۆ وتی ” ئێمه رووبه‌رووی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌بینه‌وه که هه‌رده‌م به به‌رگری یاری ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش کاره‌که‌ی زه‌حمه‌ت کردووه”.
ئه‌مشه‌و وێڵز و به‌لجیکا له چاره‌گی کۆتایی رووبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه و براوه‌یان له چوارگۆشه‌ی زێڕین له‌گه‌ڵ پۆرتوگال بۆ گه‌یشتن به کۆتایی ده‌جه‌نگن.
hamataqana
