نولیتۆ چووە مان سیتی
بەرپرسانی یانەی مان سیتی و پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەکە سەرکەوتووبوو لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ مونویل نولیتۆی تەمەن ٢٩ساڵی ئیسپانی و یانەی سەلتافیگۆ بۆ یاری کردنی لە ریزی یانەی مان سیتی ئینگلیزی بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە بڕی زیاتر لە ١٣ملیۆن پاوەندی بەریتانی ، یانەی مان سیتیش بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە نولیتۆ وەرزی نوێ بە درێسی مان سیتی یاری دەکات لە پرێمەر لیگ ، پێگەی فەرمی یانەکەش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کە نولیتۆ ٣٩گۆڵی تۆمارکردوە لە ١٠١ یاری لەگەڵ یانەی سەلتافیگۆی ئیسپانی ئەوە دووەم گرێبەستە کە یانە ئینگلیزییەکە مۆری دەکات لە دوای بردنی گۆندوگان لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی ، لەیەکەم لێدوانیشی نولیتۆ گوتی" من دەمەوێ ھاوکاری یانەی مان سیتی بم لە بەدەست ھێنانی سەرکەوتن و ئەنجامی باش لەگەڵ ئەم یانەیە گوتیشی " گواردیۆلا ڕاھێنەرێکی گەورە و خاوەن ئەزموونە و ئەزموونی زۆری ھەیە لە دونیای پیشەگەری شێوازی یاری کردنی سەرکەوتووە لە دانانی تەکتیک لە ناویاریگا بۆمنیش شانازییە کە لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاری بکەم، یانەی بارسێلۆناش ھەوڵآ زۆردا بۆ ئەوەی نولیتۆ بباتە ریزی تیپەکەی بەڵام تیپەکەی گوادیۆلا سەرکەوتووبوو لە بردنی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
