دەستەوارەیەکی گەورە بۆ ئالابا لە لایەن ریال مەدریدەوە

دەستەوارەیەکی گەورە بۆ ئالابا لە لایەن ریال مەدریدەوە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ گواستنەوەی دیڤید ئالابا پێشکەشی یانەی بایرن میونشن کردووە و کارلۆ ئەنچیلۆتیش چاوی لە رافایێل ڤارانە.
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید ئامادەیە 53 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 65 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئالابا بداتە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و یانە ئەڵمانییەکەش چاوی لە گواستنەویە رافایێل ڤارانی بەرگریکەری یانەکەیە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی بایرن میونشن بۆ رێکخستنەوەی یانەکەی چاوی لە تواناکانی رافایێل ڤارانە و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی، بەڵام پێناچێت زینەدین زیدان، راهێنەری یانە ئیسپانییەکە دەستبەرداری بەرگریکەرە فەرەنسییەکە ببێت.
دیڤید ئالابا لەساڵی 2008 پەیوەندیی بەریزەکانی یانەی بایرن میونشن کردووە و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکە پێشکەشیدەکات بووەتەوە ئامانجی یانە گەورەکان.
Top