لەسەر كانتی یوڤێنتۆس و ریال مەدرید ركابەری دەكەن

لەسەر كانتی یوڤێنتۆس و ریال مەدرید ركابەری دەكەن
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، یانەی یوڤێنتۆس ئامادەیە پارەی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نگۆلۆ کانتی بدات و ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یوڤێنتۆس ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بداتە پاڵەوانی ئینگلتەرا و ئەو یاریزانە بۆ جێگەگرتنەوەی کلاودیۆ مارکیزیۆ بباتە ریزەکانی کە بەهۆی پێکانەوە لەبەستەرەکانی ئەژنۆیدا تووشی پێکانهاتووە.
یانەی یوڤێنتۆس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە رکابەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات و زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیەش داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە هەرچی زووە گرێبەست لەگەڵ کانتی واژۆبکەن.
نگۆلۆ کانتی 25 ساڵ لە 2015 پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی کردووە و وەرزی رابردووش نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ رێوییەکان بردەوە.
Top