كام نو ئامادەیە دوو یاریزانی بەم یاریزانە پۆرتوگالیە بدات
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات یانەی ڤالانسیا بۆ دستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بەڵام بەرشەلۆنە هەریەکە لە کریستیان تیۆ و خەلیلۆڤیچ کە ئیێستا بە شێوەی خواست لەدەرەوەی ئەو یانەیە یاری دەکەن خستۆتە بەردەم یانەی ڤالانسیا لە پێناو ئاندریا گۆمێزی تەمەن ٢٢ ساڵ.
ئاندریا گۆمێز بێجگە لە یانەی بەرشەلۆنە هەریەکە لە یانەکانی مانچستەریونایتد و پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی هەوڵی هێنانی دەدەن، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یاریەکانی یۆرۆ پێشکەشی دەکات.

