یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید داوای هەڵكردنی گڵۆپی سەوز دەكات و زێدانیش جێگرەوەیەكی بۆ دیاری کردووە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید داوای هەڵكردنی گڵۆپی سەوز دەكات و زێدانیش جێگرەوەیەكی بۆ دیاری کردووە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی و مانچستەریونایتد و بایرن میونخ ئۆفەری گەورەیان بۆ ڕافایل ڤاران ئامادە کردووەو دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا پەلکێشی ڕیزەکانیانی بکەن.
مارکا ئاشکرای دەکات ڤاران لە ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش نیە بەهۆی ئەوەی زیدان وەک یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و دەیەوێت مەدرید جێبهێڵێت.
هەروەها رۆژنامەی فۆت میرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە لەئەگەری چوونی ڤاران ئەوا زیدان کۆسێلینی بەرگریکاری یانەی ئارسناڵی بۆ شوێنی ئەو یاریزانە دیاری کردووە.

هەروەها رۆژنامەی مارکا دەڵێت یانەی بایرن میونخ گرێبەستی فەرمی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو بەرگریکارە پێشکەشی یانەی ڕياڵ مەدرید کردووە.
Top