سوارێز لە لێدوانێكیدا: وازهێنانی مێسی شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێ

سوارێز لە لێدوانێكیدا: وازهێنانی مێسی شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێ
هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لویس سوارێز، پێشبینی دەکات لیۆنێل مێسی هاوڕێی لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی پەشیمان ببێتەوە،

مێسی دوای لە دەستدانی نازناوی کۆپا ئەمێریکای 2016 بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی وازهێنانی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیاند و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لویس سوارێز لە لێدوانێکیدا بە رادیۆی تێنفیلد رایگەیاندووە، وازهێنانی مێسی شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێ.

سوارێز ئەوەشی راگەیاندووە، دڵنیایە لەوەی مێسی بەبڕیارەکەیدا دەچێتەوە و رای خۆی دەگۆڕێت، ئەو بڕیارەی لە تۆڕەیداداوە و ئازادیشە لەوەی بڕیارێکی گونجاو بدات.

لە کۆتایی قسەکانیدا هێرشبەری پێشووی ئەیاکس و لیڤەرپوول گوتی مێسی وەک باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا دەمێنێتەوە.



hamataqana
Top