كۆپییه‌كه‌ی نێیمار چاوی چەند یانەیەكی گەورەی لەسەرە
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (میچی باتشوای) هێرشبه‌ری یانه‌ی مارسیلیای فره‌نسا له لایه‌ن یانه‌كانی (ئارسێناڵ، تۆتنهام، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و كریستال پاڵاس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌درێت.
میچی باتشوای ته‌مه‌ن 22 ساڵ وه‌رزی رابردوو ئاستێكی به‌رزی له خولی فره‌نسا پێشكه‌ش كرد، له 36 یاریی بۆ مارسیلیا 17 گۆڵ و 9 ئه‌سیستی هه‌بووه و 122 تۆپیشی ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كردووه، ئێستاش له یۆرۆی 2016 باشترین ئاست له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پێشكه‌ش ده‌كات، له دوایین یاری خۆشی له یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌نگاریا ئاماده‌بووانی یاریگه و میدیاكانی تووشی شۆك كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد.
hamataqana
