بریارێكی نوێ لە شاراپۆڤاوە
به‌پێی هه‌واڵی (فۆڕبێس)ـی ئامێریكا، ماریا شاراپۆڤا ده‌یه‌وێت ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان و سزادنه‌كه‌ی كه دوو ساڵه، له زانكۆی هارڤارد له ئامێریكا ته‌واو بكات و له به‌شی (بیزنسمان) بخوێنێت كه زۆربه‌ی سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه ناسراو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌م به‌شه ده‌خوێنن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شاراپۆڤا به‌هۆی ئه‌م سزایه‌وه زیاتر له 8 ملیۆن دۆلار زیانی پێكه‌وتووه، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه گرێبه‌ستی ریكلامكردنیان له‌گه‌ڵ هه‌بوو، گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه شاراپۆڤا ده‌یه‌وێت به خوێندن له بواری بازرگانی قه‌ره‌بووی زیانه داراییه‌كانی بكاته‌وه.
شاراپۆڤا له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ له لایه‌ن فیدراسیۆنی تێنسی جیهانی سزادرا، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینێكی تایبه‌تی بۆ كرا كه ده‌ركه‌وت ده‌رمانی وزه‌به‌خشی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان به‌كارهێناوه، به‌مه‌یش سزای سڕكردنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر سه‌پێندرا.
hamataqana
