چینیەکان ناوەستن دووبارە یاریزانێکی تری ئەوروپایان گواستەوە

چینیەکان ناوەستن دووبارە یاریزانێکی تری ئەوروپایان گواستەوە
گیڤانیلدۆ ڤیێرا دی سۆزا, ناسراو بە ھاڵک ھێرشبەری برازیلی یانەی زێنیت سان پێتێرسبێرگی روسیا ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو یانەی شانگھای چینی جێھێشتووە.

کەمێک پێش ئێستا پێگەی ” Sky Sport” ئاشکرای کرد, بەرپرسانی یانە زێنیت رازی بوونە بە دەستبەرداربوون لە ھاڵک ھێرشبەری برازیلی یانەکەیان, بەرامبەر بە 55 ملیۆن یورۆ, بۆیە لە ماوەی داھاتوو ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی چینیەوە دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, یاریزانی برازیلی بریاروایە ئەمرۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەشتی ووڵاتی چین بکات و دواتر گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.





hamataqana
Top