بە فەرمی ... لیڤەرپول ھێرشبەرێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە
پێگەی “Sky Sport” بڵاویکردەوە, سادیۆ مانێ ھێرشبەری سەنیگالی یانەی ساوسامپتۆن ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی بە بڕی ٣٤ ملیۆن یورۆ لەگەڵ زیادەی دوو ملیۆن یورۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە رێدزەوە کردووە, بۆیە ناوبراو وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی لیڤەرپول بەردەوام دەبێت.
مانێ تەمەن ٢٤ ساڵی, وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە ریزەکانی یانەی سالزبۆرگی سویسراوە پەیوەندی بە ساوسامپتۆنەوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانی ٢١ گۆل تۆمار بکات.
hamataqana
