لە لایەن سەرۆكەوە داوا دەكرێت مێسی بەردەوامبێت

لە لایەن سەرۆكەوە داوا دەكرێت مێسی بەردەوامبێت
ماوریسیۆن ماکری سەرۆکی ئەرجەنتین داوای لە لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی کرد لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ بەردەوام بێت.

سەرۆکی ئەرجەنتین لە تویتەری خۆی نووسیویەتی ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەست بە شانازی دەکەم، هیوادارم مێسی بۆ چەند ساڵێکی دیکەش بەردەوام بێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا، چونکە ئەو باشترینی جیهانە.

مێسی کە بۆ سێیەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمێریکا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا، کاتێک لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵدا بە چیلی دۆڕان، ئاشکرایکرد هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ئەو کۆتایی هاتووە و چیدی بەردەوام نابێت.

قسەکانی سەرۆکی ئەرجەنتین لە هاشتاگێکی تویتەردا هاتووە کە لە ئەرجەنتین دەستیپێکردووە بە ناوی لیۆ مەڕۆ.

سەرۆکی ئەرجەنتین هەروەها نووسیویەتی، دڵتەنگ مەبن، ئێمە شانازی بە هەڵبژاردەکەمان و یاریزانەکانمانەوە دەکەین.



hamataqana







Top