بەفەرمی ئۆنای ئیمری بووە راهێنەری پاریس سانجێرمان

بەفەرمی ئۆنای ئیمری بووە راهێنەری پاریس سانجێرمان
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمی ئۆنای ئیمری وەک راهێنەری نوێی یانەکە بە مێدیاکان ناساند.

پاریس سانجێرمان لەسەر پەیجی فەرمی خۆی لە تویتەر بەخێرهاتنی راهێنەرە ئیسپانییەکەی کردووە و رایگەیاندووە تاوەکو ساڵی 2018 پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت.

ئۆنای ئیمری دوای بردنەوەی سێ نازناوی یۆرۆپالیگ لەگەڵ یانەی سیڤییا و دوورخستنەوەی لۆران بلان بەشێوەیەکی دۆستانە لەلایەن یانە پاریسییەکەوە ئیمری پۆستەکەی بەجێهێشت و شوێنی بلان دەگرێتەوە.

راهێنەرەکە لەسەر تویتەری خۆی وێنەیەکی لەکاتی ناساندنی وەک راهێنەری پاریسییەکان بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی هەست بەدڵخۆشییەکی زۆر دەکات کە پۆستەکەی وەرگرتووە.





hamataqana
Top