ڤیدالی بلوگرانا دەڕوات
دوای ئەوەی یانەی بەرسێلۆنای ئیسپانی ئەلێکس ڤیدالی لە یانەی ئیشبیلیا ھێنایە ریزی یانەکەی بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزمون و توانای ئەم یاریزانە لاوە، بەڵام بەھۆی زۆری دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ ئەم یاریزانە لاوە بێزار بووە لە یاری نەکردن بۆیە بڕیاری جێھێشتنی یانەی بارسێلۆنای بەفەرمی داوە بڕیاریشە لە ئایندەیەکی زینکدا بچێتە خولی یانەکانی ئیتالیا لەم بارەشەوە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئەلێکس ڤیدالی یاریزانی قەلای بلوگرانا بەفەرمی پەیوەندی بە ریزی یانەی ناپۆلی ئیتالی دەکات و لە ھاوینی ئەمساڵ دەبێتە یاریزانی ناپۆلی دوای ئەوەی ئەم یانە ئیتالیە گرنگی زۆری بە ھاتنی ئەم یاریزانە داوە بۆ ریزی یانەکەی پێش بینش دەکرێ ئەم یاریزانە ببێتە ئەستێرەی نوێ یانەی ناپۆلی .
کارزان کانەبی
