یانەی زاخۆ دەستی بە خۆ بەھێزکردن کرد
بەمەبەستی بەشداری کردن لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە وەرزی ڕابردوو یانەی زاخۆ بڕە پارەیەکی زۆری سەرف کردن لە ھێنانی ڕاھێنەران و یاریزانان بەڵام نەیتوانی ھیچ ئەنجامێک بەدەست بھێنێت، یانەکەش لە وەرزی نوێ ھەرچەندە قەیرانی دارایی بەرۆکی یانەکەی گرتووە، بەڵام لە ئێستاوە ئامانجی ھەیە پشت بە یاریزانە کوردانی شارەکانی تری کوردستان ببەستێ و بتوانێ ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنێت، بۆیە کارگێڕانی یانەکەش بە ئامانجی خۆ بەھێزکردن و پشت بستن بە یاریزانانی کوردی باکوری عێراق گرێبەستی لەگەڵ شەش یاریزانی یانەکانی تر مۆرکرد ، یاریزانانەش بریتی بوون لە ھەریەک لە یاریزانان (جاسم حاجی لە شاری دھۆک و ھونەر ئەحمەد وبیلال ساڵح و محەمەدسابیر لە شاری کەلار و دیار یاخی لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و حاتم زێدان لە یانەی ھەولێر)، لە بارەی گرێبەستە و ماوەکەی تەنیا ئەوە ئاشکرا کردوە کە ئەم گرێبەستانە بۆ ماوەی یەک وەرزە و بەڵام بڕی گرێبەستەکانیان دیاری نەکراوە بەشداری کردنیان تەنیا بۆ خولی عێراقە.
کارزان کانەبی
