مان یو زلاتان و میختاریانی یەکلاکردووەتەوەو گرێبەستێکی مێژوویش پێشکەش ئەستێرەی سێیەم دەکات
ماڵپەڕی گاردیان، ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی مان یونایتد بەشێوەیەکی کۆتایی لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە ڕێککەوتووەو تەنها ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە مان یونایتد بڕی 30 ملیۆن پاوەنی پێشکەش ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە میختاریان و ئەوانیش گرێبەستەکەیان پەسەند کردووە، گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچیش بێ بەرامبەرە، بەڵام موچەی هەفتانەی ئەو یاریزانە 220 پاوەن دەبێت.
لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی سەندی تەلگراف لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە مۆرینهۆ داوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە بڕی 85 ملیۆن پاوەن پێشکەش پۆل پۆگبا بکەن، ئەگەر سەرکەوتووبن لە کڕینی ئەو یاریزانەدا بەو نرخە، ئەوا دەیکەنە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.
hamataqana
