گرێبەستەکەی ھیگواین لە لایەن بەرپرسانی ناپۆلی دەستکاری دەكرێت

گرێبەستەکەی ھیگواین لە لایەن بەرپرسانی ناپۆلی دەستکاری دەكرێت
گۆنزالۆ ھیگواین, ھێرشبەری ئارجانتینی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا وەرزی رابردوو بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی چەندین یانەی ناچار کردووە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.
رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ھیگواین دەدەن, ھەربۆیە بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی دەیانەوێت گرێبەستەکەی گۆلکاری یانەکەیان درێژ بکەنەوە و مووچەی ساڵانەشی بۆ ٦,٥ ملیۆن یورۆ بەرز بکەنەوە.
ھیگواین لە ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلەکان کۆنایی دێت و بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی دەیانەوێت ھێرشبەری یانەکەیان تا ساڵی ٢٠٢١ لە ریزەکانی یانەکەیان بھێلنەوە.
Top