بەرپرسانی پریمەر لیگ بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە
لەمبارەیەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ بریتانیا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردۆتەوە و تێدا ھاتووە, جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ھیچ کاریگەری لەسەر پریمەر لیگ نابێت, ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر پەیوەندییەکانمان و ھیچ کاتێک رێگە نادەین کێشە بۆ ھیچ یاریزانێک دروست ببێت و ھەوڵ دەدەین لە داھاتوو کاری باشتریش بکەین.
لە بەشێکی تری بەیاننامەیەکەدا ھاتووە, ئێمە لە پاڵ بەرپرسان و کەسانی وڵاتەکەمان بەردەوام دەبین و نامانەوێت بە جیابونەوە لە یەکیـَتی ئەوروپا ھیچ زیانێک بە تۆپی پێ وڵاتەکەمان بکەوێت و ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە, جیابونەوەی بریتانیا, ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر تۆپی پێ وڵاتەکەمان بە گشتی نابێت.
hamataqana
