لەسەر داھاتووی كورس ھاتە دەنگ

لەسەر داھاتووی كورس ھاتە دەنگ
تۆنی کروس, یاریسازی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە جیابونەوەی یانەکەی دەکەن.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ماوەیەکە باس لە جیابونەوەی کروس لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان و گەرانەوەی بۆ ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکەن, بەڵام یاریسازی مانشافت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیلدی وڵاتەکەی, ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتە و دەلێت” تا ئێستا بیرم لە جیابونەوە نەکردوو و ھەمیشە لە ریزەکانی یانەکەی دلخۆشم, بۆیە گەرانەوەی بۆ ئەڵمانیا دوور لە راستی.
تۆنی کروس ساڵی ٢٠١٤, ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی وڵاتەکەی بەرەو ریزەکانی ریال مەدرید جێھێشتووە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.




hamataqana
Top