راکیتیچ لە چاوپێكەوتنێكدا: دڵنیام رۆنالدۆ بە ھێمنی نەخەوتووە

راکیتیچ لە چاوپێكەوتنێكدا: دڵنیام رۆنالدۆ بە ھێمنی نەخەوتووە
ئیڤان راکیتیچ, یاریسازی ھەڵبژاردەی کرواتیا دەلێت, ئەو دڵنیایە کریستیانۆ رۆنالدۆ شەوی پێش یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەوان, بە ھێمنی نەخەوتووە.

راکیتیچ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ FourFourtwo سەبارەت بە رووبەروو بونەوەی ھەڵبژاردەکەیان بەرامبەر پۆرتوگال گوتی” پۆرتوگال تەنھا رۆنالدۆ نیە, ئەوان خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بە توانان و دەتوانن ھاوکاری باش بن بۆ ھەڵبژاردەکانیان, ئێمە نامانەوێت زۆر بیر لە رۆنالدۆ بکەینەوە, پێویستە ئەو یاریزانە بیر لە ئێمە بکاتەوە و دڵنیام ئەو شەوی پێش یارییەکە بە خۆشی و ھێمنی نەخەوتووە.
ئەمشەو سەعات١٠ بە کاتی باشووری کوردستان, ھەردوو ھەڵبژاردەی پۆرتوگال و کرواتیا, لو قۆناخی شازدەی یۆرۆ٢٠١٦ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.




hamataqana
Top