میسی لە كۆنگرەیەكدا رایگەیاند كە پلاتەر درۆ دەکات من شتی وام نەوتووە

میسی لە كۆنگرەیەكدا رایگەیاند كە پلاتەر درۆ دەکات من شتی وام نەوتووە
کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لیۆنێل میسی پێش یاری کۆتایی کوپائەمریکای سەدە قسەیەکی پلاتەری سەرۆکی پێشووی فیفا بەدرۆ دەخاتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک کە وتی چیت هەیە لەسەر ئەو قسەیەی پلاتەر کە دەلێت میسی دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئەڵمانیا لە یاری کۆتایی مۆندیال وتوویەتی من باشترینی جیهانم بەڵام نەبووم بە پاڵەوان میسی وتی : درۆ دەکات من هەرگیز قسەی وام نەکردووە نازانم ئەو لە کوێوە ئەو قسەیەی هێناوە.
دەرەبارەی یاری کۆتایی کوپائەمریکای سەدە میسی وتی : زۆر ئاستمان بەرز بووەتەوە بەجۆرێک 3 ساڵی لەسەریەکە بەشداری یاری کۆتایی دەکەین ، ئەو یاریگایەش کە یاری کۆتایی تێدا ئەنجامدەدرێت زۆر یادگاری خۆشم تێیدا هەیە چونکە هاتریکم بەرامبەر بەرازیل تێدا تۆمارکردز.



hamataqana
Top