بەپەلە: بە لێدوانێک ڕیاڵ مەدرید توشی شۆکبوو لە لایەن باوكی نەیمارەوە

بەپەلە: بە لێدوانێک ڕیاڵ مەدرید توشی شۆکبوو لە لایەن باوكی نەیمارەوە
لە لێدوانێکی ئەمڕۆی لەگەڵ کەناڵی فۆکس سپۆرت، باوکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە نەیماڕ داسێلڤا لەسەر چوونی کوڕەکەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بە لێدوانێک یانەی ڕیاڵ مەدریدی توشی شۆک کرد.

باوکی نەیماڕ دەڵێت چوونی نەیماڕ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە %0 سفرە و ئەوەشی نەشاردەوە لە ئێستادا هەریەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان گرنگی بەو یاریزانە دەدەن ،بەڵام وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان کە وتوومانە نەیمار پەیوەستە بە گرێبەستێک لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەو خۆشحاڵە لەو یانەیەداو ئەو یانەکەی جێناهێڵێت.

لە بەشێکی تری قسەکانی باوکی نەیماڕدا ئەوەشی وت کە بەرشەلۆنە خاوەنی نەیماڕەو ئەو یاریزانەش هیچ گومانی لەوە نیە کە یانەکەی جێبهێڵێت و پەیوەستە بە گرێبەستەکەیەوە.




hamataqana
Top