برایەتی بەردەوامە لە پەلكێشكردنی یاریزانان
حەسەن سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: توانیمان بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی سیروانی نوێ بەرهەم عەلی مۆربكەین، كە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و هەروەها گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رەوا یوسف مۆربكەین، كە لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات.
لە درێژەی قسەكانیدا حەسەن گوتی: لەم ماوەیەدا بەفەرمی یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر شوان مامۆ پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەمان دەكات بۆ چوار گۆشەی زێرین، كە یاریزانێكی بە ئەزموونە و هەروەها ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ یاریزان ویسام زەكی، كە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراقە و لە یانەكانی هەولێر و دهۆك و تەڵەبە و چەند یانەیەكی تر یاریكردووە.
جێگەی باسە وا بریارە لە رۆژی 13/7 لە شاری بەغداد یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام بدرێت و یانەی برایەتی یەكەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی سەناعات كەهربائیە ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
