لاوانی عێراق سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركرد

لاوانی عێراق سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركرد
له‌ یاریگەی ئاشتی لە شاری سلێمانی رۆژی پێنجشەممە یارییەكی دۆستانە لە نێوان لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لاوانی هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامدرا، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی لاوانی عێراق سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و توانی بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ بباتەوە.
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، ئەم ئۆردوگایە تا رۆژی (1-7-2016) بەردەوام دەبێت و بریارە دوو یاری دۆستانەی تر لە شاری سلێمانی ئەنجامی بدات.
رۆژی دووشەممە هەر لە شاری سلێمانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی برایەتی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
رێبین رەمزی
Top