گریزمان بۆندەكەی نوێكردەوە

گریزمان بۆندەكەی نوێكردەوە
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانتوان گریزمانی ئەستیرەی تا ساڵی 2021 راگەیاند.

پێشتر یانەکانی مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و چێڵسی وسیتی خۆیان بۆ کڕینی گریزمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا راگەیاند.

ئاتلێتیکۆ گرێبەستەکەی تا 2021 نوێکردەوە و ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەکەی گوتی دڵخۆشم بەو هەنگاوە و درێژەدان بە مانەوە لەگەڵ ئەم ماڵباتەدا.

گریزمان کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری یۆرۆ دەکات، ساڵی 2014 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ریال سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆوە کرد و یانەکەی بڕیاریداوە لە گرێبەستە نوێیەکەیدا بڕی مووچەکەشی زیاد بکات.

گریزمان لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 54 یاری یانەکەیدا کردووە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 گۆڵیشی دروستکردووە.

Top