به‌یڵ لە لایەن ریالەوە پلانێكی نوێی بۆ دانراوە
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ورده‌كاریی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی به‌یڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌كه‌ی بۆ 7 ساڵه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م یاریزانه تاكو ئه‌وكاته‌ی واز له یاریكردن ده‌هێنێت هه‌ر له ریال مه‌دریددا بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كارگێڕیی ریال كار بۆ باشتركردنی مووچه‌ی به‌یڵ ده‌كات، به جۆرێك بیكاته به‌رزترین گرێبه‌ست له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌یڵ پێشتر به 85 ملیۆن پاوه‌ند له تۆتێنهامی ئینگلیزییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا له سێ وه‌رزی رابردوودا دووجار چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه، ئێستاش له یۆرۆی 2016دا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وێلز پێشكه‌شده‌كات و له 3 یاریدا 3 گۆڵی تۆماركردووه.
به‌رپرسانی ریال مه‌درید پلان بۆ ئه‌وه‌ش داده‌نێن به‌یڵ بكه‌ن به رووخساری ریكلامیی یانه‌كه‌یان بۆ ساڵانی داهاتوو، ئه‌مه‌ش له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی خه‌ریكه رێچكه‌ی رۆناڵدۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.

م
