تورکیا بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی شازده‌ هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

تورکیا بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی شازده‌ هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
هه‌ڵبژارده‌ی تورکیا هیوای بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی شازده‌ی یۆرۆی ٢٠١٦ بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ چیک به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر.

یارییه‌که‌ له‌ میانه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌ و له‌ کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ئه‌نجامدرا و تورکه‌کان پێچه‌وانه‌ی دوو یاری رابردوویان ئاستێکی به‌رزیان پێشکه‌شکرد و یارییه‌که‌یان به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه‌.

سه‌ره‌تا له‌ خوله‌کی ١٠ بوراک یه‌ڵماز گۆڵێکی تۆمارکرد، له‌ گێمی دووه‌میشدا ئۆزان تۆڤان له‌ خوله‌کی ٦٥ گۆڵێکی دیکه‌ی تۆمارکرد و سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ده‌ستهێنا.

تورکیا ئێستا خاوه‌نی سێ خاڵه‌ و ده‌بێت چاوه‌رێی هه‌ڵبژارده‌کانی دیکه‌ بێت بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی شازده‌ی پاڵه‌وانێتییه‌که‌.





م
Top