هەر گۆڵێكی ئارون رامسی كەسایەتیەكی جیهانی كۆچی دوایی دەكات

هەر گۆڵێكی ئارون رامسی كەسایەتیەكی جیهانی كۆچی دوایی دەكات
هەركاتێك ئارون رامسی یاریزانی هەڵبژاردەی ویلز و یانەی ئەرسناڵ گۆڵێك تۆمار بكات كەسێكی دیاری جیهانی كۆچی دوایی دەكات، بۆیە ئێستا رۆژنامەكانی جیهانی دەڵێن ( نۆرەی كێیە).
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ئارون رامسی یاریزانی هەڵبژاردەی ویلز گۆڵێكی دژی هەڵبژاردەی رووسیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا تۆماركرد، رۆژنامەكانی جیهان ئەوەندە باس لەوە دەكەن، كە كێ لەم چەند رۆژە كۆچی دوایی دەكات.
شتێكی سەیر یاخود ژمارەیەكی ترسناك لەسەر ئەم یاریزانە هەیە، هەر كاتێك گۆڵ تۆماربكات لە هەمان رۆژ یاخود لە كۆتایی هەفتەدا كەسێكی ناودار كۆچی دوایی دەكات، رامسی تا ئێستا 57 گۆڵی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ و هەڵبژاردەی وێلز تۆماركردووە، هەرچەندە 57 كەسایەتی ناودار كۆچی دوایی نەكردووە، بەڵام 19 كەسایەتی ناودار لەگەڵ تۆماركردنی گۆڵ و ئاست بەرزی رامسی لە یارییەكان كۆچی دواییان كردووە.
دیارترین كەسایەتیە بەناوبانگەكان، كە لە كاتی تۆماركردنی رامسی بۆ هەر گۆڵێك كۆچی دواییان كردووە.
1- لە 16/10/2009 رامسی یەكەم گۆڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وێلز تۆماركرد دژی لیشتنشتاین دوای دوو رۆژی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ (ئەندریس مونتیس) كۆچی دوایی كرد.
2- لە ساڵی 2009 ئەنتۆنیۆ دی نیگریس كۆچی دوایی كرد.
3- لە ساڵی 2011 ئۆسامە بن لادن كوژرا.
4- لە ساڵی 2011 موعمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا كوژرا.
5- لە ساڵی 2012 گۆرانبێژی بەناوبانگی ئەمەریكی ویتنی هیوستن كۆچی دوایی كرد.
ئەوانە بەناوبانگترین بوون، لەگەڵ ئەوەش هەریەكە لە (شافێلا ڤارگاس، بیبۆ ڤاڵدێس، خۆرخی رفائیل ڤیدیلا، بۆكسێنی ئەمەریكی كین نۆرتون، ئەكتەری ئەمەریكی بۆڵ ووكر، ئەكتەری ئەمەریكی رۆبن ویلیامز، نووسەرەی ناسراوی جیهانی ئەدواردۆ گالیانۆ، نووسەری ناسراوی جیهانی جۆنتر گراس.
لەگەڵ چەندین كەسایەتی تر لەسەر ئاستی عەرەب یاخود جیهانی.
جێگەی باسە ئارون رامسی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016 توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش بكات و بگەنە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیاندا.
رێبین رەمزی
Top