دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئۆبامیانگ له شوێنی فێرناندۆ تۆرێس بۆ وه‌رزی داهاتوو جێگیر بكات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید تا ڕاده‌یه‌ك له تواناكانی كه‌ریم بنزیما بێهیوا بووه و ده‌یه‌وێت ئۆبامیانگ و مۆراتا بكاته دووانه‌یه‌ك تۆقێنه‌ر بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 27 سه‌ره‌تای یاریكردنی له تیپی لاوانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ست پێكردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه ئیتاڵیاییه‌كه له 2011 ده‌ستبه‌رداری بوو، دواتر ئه‌م یاریزانه یانه‌كانی ماناكۆ، لیل و سانت ئیتیانی فره‌نسی تاقی كرده‌وه، له هاوینی 2013 به فه‌رمی بۆ یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند گواستراوه‌ته‌وه.
م
