دیل بۆسكی داوای سزادانی پیدرۆ رۆدریگێز دەكات

دیل بۆسكی داوای سزادانی پیدرۆ رۆدریگێز دەكات
ڤیسێنتی دیل بۆسکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، داوای سزادانی پێدرۆ رۆدرێگیزی یاریزانی هەڵبژاردەکەی دەکات لەسەر دوایین لێدوانەکانی.

دوای ئەوەی لە یاریی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک تەنیا هەشت خولەک یاریکرد، پێدرۆ لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئیسپانیا گوتی: ئەگەر هیچ بەرەپێشچوونێک نەبێت لە ئاستی خۆتدا، قورسە لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەتدا یاریی بکەیت.

ئەم لێدوانەی پێدرۆ بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ بۆ راهێنەری هەڵبژاردەکەی بووە ، کە ماوەیەکی کەم یاریپێکردووە.

لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەیدا، دیل بۆسکی رایگەیاند، دەبێت یاریزانەکەی چێڵسی سزا بدرێت، لەسەر ئەو قسانەی کردوویەتی، بە تایبەت دوای ئەو لێدوانانە، رووبەڕووی راهێنه‌ره‌كه‌شی قسەی نەشیاوی کردووە.

دوای قسەکانی راهێنەرەکەی، پیدرۆ بەرگری لە خۆی کردووە و دەڵێت: لە هیچ شتێک پەشیمان نیم و ئەوەی گووتوومە هیچ پەیوەندییەکی بە راهێنەرەکەمەوە نییە، بەڵام من داوای لێبوردن تەنیا لە هاندەرانی ماتادۆر دەکەم.




م
Top