له‌سه‌ر ماریا شاراپۆڤای خانمە تینسزانی رووسی شه‌ڕه‌

له‌سه‌ر ماریا شاراپۆڤای خانمە تینسزانی رووسی شه‌ڕه‌
پارێزەری ماریا شاراپۆڤای خانمە تینسزانی رووسی، بە تووندی رەخنەی لە کرایچ رێدی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی نه‌هێشتنی ماددە وزەبەخشەکان گرت.

دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی چەند قسەیەکی لەسەر شاراپۆڤا کرد و چەند توانجێکی لەو تێنسزانە دا، پارێزەری ئەو تێنسزانە رووسیە داوای لە رێدی کرد داوای لێبوردن بکات لە بەرامبەر توانجەکانی و قسەکانی ئەو سەرۆکەی بە نەشیاو وەسفکرد.

شاراپۆڤا ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی میلدۆنیۆم، کە ماددەیەکی وزەبەخشە و قەدەخەکراوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە سەرجەم کار و چالاکییەکان سڕکرا.

لە سزاکەی شاراپۆڤادا هاتووە، لە ئەگەری دەستکەوتنی هەر بەڵگەیەکی ئەرێنی و نەرینی، دەتوانرێت چاو بە سزاکەیدا بخشێنرێتەوە و ئەگەری هەیە سزاکەی قورستر بکرێت یاخود سووکتر بکرێت.




م
Top